ئیسرائیل ئاگربه‌ستێـكی ڕه‌تكرده‌وه كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵی چه‌كداری حه‌ماس پـێشـنیاركرابوو، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كۆنتڕۆڵی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر له ئۆفیسی ده‌نگی ئه‌مریكاوه له ئۆرشه‌لیم ڕاپۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌و هاوكارمان شـایان پاشـا وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
حه‌ماس ئاگربه‌ستی بۆ ئیسرائیل پـێشـنیاركرد، ڕۆژێـك دوای ئه‌وه‌ی 13 میلیشـیای فه‌له‌ستینی كه بریتی بوون له دوو كۆمانداری باڵاش له میانه‌ی هێرشـه ئاسـمانیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كوژران كه ئیسرائیل له وه‌ڵامی هێرشی ڕۆژانه‌ی
موشه‌كی فه‌له‌ستینیـیه‌كان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌نجامدا.
كاربه‌ده‌ستی حه‌ماس غازی حه‌مه‌د ده‌ڵێت هه‌نووكه بڕیاره‌كه‌ش به‌ده‌ست ئیسرائیل ماوه‌ته‌وه.
حه‌مه‌د به ڕادیۆی ئیسرائیلی ڕاگه‌یاند كه پـێویسـتی به دوو پارتی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست، وه ده‌بێت ئیسرائیل هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی بنێت. گوتیشی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل داگیركردن و تیرۆركردن و هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی ڕاگرێت ئه‌وا فه‌له‌ستیـنیـیه‌كانیش هێرشه‌كانی موشه‌كیـیان ڕاده‌وه‌ستێنن.
هه‌رچه‌ندێـكه ئیسرائیل دوای چه‌نده‌ها مانگ له هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵـگا سـنووریـیه‌كانیان، په‌له ناكات له ئاگربه‌ست، به تایبه‌تی دوای دواترین هێرشه ئاسـمانیـیه‌كانی كه زیانێـكی گه‌وره‌ی به میلیشـیا فه‌له‌ستینیـیه‌كان گه‌یاند.
جێی باسه گرژی و ئاڵۆزی له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس زیایكردووه له شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌وه‌تای كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر غه‌ززه‌دا گرتووه، كاتێ هێزه‌كانی پارتی ڕكابه‌ری فه‌تحیان لێ وه‌ده‌ركرد، كه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرێت له لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باسی كه خۆرئاوا پـشتیوانی لێده‌كات.