ڕێبه‌ری پله دووی ئه‌لقاعیده ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری ڕێبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی گوناهباركردووه به‌وه‌ی وه‌ك ده‌ڵێت خیانه‌تیان له فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان كردووه چونكه
به‌شـداریـیان له كۆنفرانسـه‌كه‌ی مانگی ڕابردووی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا كردووه كه له ئه‌ناپڵسی سـتانی مه‌ریلاند كرا و ئه‌مریكا ناوبژی و میوانداری ده‌كرد.
له فلیمێـكی ڤیدیۆیی نوێـدا كه ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر ماڵـپه‌ڕێـكی میلیتانه ئیسلامیـیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌یمه‌ن ئه‌لزه‌واهیری گوتی وڵاتانی عه‌ره‌ب وه‌ك گه‌واهیده‌ر ڕۆڵیان بیـنیـه‌وه له‌و، وه‌ك ئه‌و ناوی لێ نا،" سه‌ودا خیانه‌تكارانه‌ی بۆ فرۆشتنی فه‌له‌سـتین كراوه."
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت ئه‌لزه‌واهیری داوای له موسڵمانان كردووه به‌رده‌وامبن له شه‌ڕیان له دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی وه‌ك ده‌ڵێت ئامانج لێی گۆڕینی فه‌له‌ستینه بۆ ده‌وڵه‌تێـكی جوله‌كه.
شـایانی باسه زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌ب، له نێویاندا عه‌ره‌بسـتانی سعودی، به‌شـداریـیان له كۆنفرانسی ئه‌ناپڵسدا كرد. وتووێـژه‌كان كۆتایی هات به ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ئاشـتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان.