یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شـدارینه‌كردنی له وتووێـژه‌كانی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات له‌سه‌ر گه‌رمی جیهان كه بڕیاره له مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت و واشـنتن تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی ڕێـگا به گه‌یشـتن به‌و ئارمانجانه نادات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پـیسی
ژینگه.
نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له وتووێـژه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا له بالی ئه‌نده‌نوسیا گوتی ئه‌نجامدانی وتووێـژ له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بێ مانا ده‌بێت ئه‌گه‌ر وتووێـژه‌كانی بالی سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت.
یه‌كێتی ئه‌وروپا و زۆربه‌ی ئه‌و 190 وڵاتانه‌ی له بالی كۆبوونه‌وه ده‌یانه‌وێت ئارمانج دابنێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی له سه‌دا 25 بۆ 40 ی گازی ژینگه پـیسـكه‌ر. به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ژاپـۆن دژی هه‌نگاوێـكی له‌م جۆره‌ن.
كاربه‌ده‌سـتی باڵای بواری گۆڕینی كه‌ش و هه‌وای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یه‌ڤێ دی بۆێر گوتی بنبه‌ستی له نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا كار ده‌كاته سه‌ر به‌رێوه‌چوونی وتووێـژه‌كان كه بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی كۆتایی پـێبێت.