له‌وه‌تای ده‌ستپـێـكردنی پلانی سه‌پاندنی یاسا له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری وه‌ك زۆرێـك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ی پـێـده‌كه‌ن باری ئاسایشی له‌و ناوچانه‌دا به‌ره‌و باشتر چووه و ڕێژه‌ی توندوتیژیـیه‌كان له ماشـێن ته‌قاندنه‌وه و ڕفاندن و كوشـتن و بڕین كه‌متر بوونه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانی پاش یه‌كه‌م ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاری عه‌سـكه‌ریـیه‌ی پـیرۆزی شیعه ئاینزاكان له شـارۆچكه‌ی سامه‌ڕا، به‌ڵام ئه‌و بارودۆخه ئاسایشـیـیه له پارێزگای دیاله كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقه‌وه ته‌واو پـێـچه‌وانه‌یه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د عه‌لی دانیشتووی پارێزگای دیاله سـازكردووه و پاشـان له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
ڕۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د عه‌لی ده‌ڵێت هێزه ئاسایشـیـیه‌كانی له پارێزگای دیاله هێشتاش پـێویسـتیان به پـشـتیوانی هه‌یه له لایه‌ن حكومه‌تی نێوه‌ندی عێراقه‌وه و زۆریش له یه‌كه سه‌ربازیـیه‌كان هه‌ن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ته‌واویان له‌به‌ر ده‌سـتدا نیـیه و بێ له‌وه‌ش هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌ی یه‌كه سه‌ربازیـیه‌كانی خۆیان له دیاله كه‌مكردۆته‌وه و ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا كاریگه‌ریـیه‌كی نه‌گه‌تیڤانه‌ی هه‌بووه به‌سه‌ر ڕه‌وشه ئاسایشـیـیه‌كه‌ی پارێزگای دیاله‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.