پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له ڕێـگای ئۆتۆمبیله‌وه كه له شـاری بێجی له باكوری وڵات ڕوویداوه لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س كوژراون و 13 ی دیكه‌ش بریندارن.
پـۆلیس ده‌ڵێت خۆكوژه‌كه به ئۆتۆمبیلێـكه‌وه خۆی به نێو خانووبه‌ره‌یه‌كی ناوچه‌كه‌دا كرد و چه‌ند ماڵـێـكیش له ته‌قیه‌نه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا زیانیان پـێـگه‌یشتووه كه له ناوچه‌یه‌كی شوێنی دانیشـتووان له 250 كیلۆمه‌تری به‌غدا هه‌ڵـكه‌وتووه. بێجی گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌ی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی لێـیه و خاڵێـكی سه‌ره‌كی بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی خاوی عێراقه.
له لایه‌كی دیكه‌وه بۆی هه‌یه بۆمبێـك یان موشه‌كێـك ڕێبه‌رێـكی خۆجێی جوڵانه‌وه‌ی مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌دری كوشتبێت. كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن عوده‌ی حامید و خێزانه‌كه‌ی و دوو منداڵی له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له نوعمانیـیه‌ی باشوری به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕۆژی هه‌ینیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمب به جیا له پارێزگای پـڕ له ئاژاوه‌ی دیاله، كه ئه‌ویش هه‌ر له باكوری عێراق هه‌ڵـكه‌وتووه، 26 كه‌س كوژراوه و 30 ی دیكه‌ش برینداربوون.
به شـێوه‌یه‌كی زیا له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 12 یاخیبوویان كوشتووه و 13 گومان لێـكراویان گرتووه، ئه‌ویش ڕۆژی شه‌ممه له ماوه‌ی چه‌ندین هورژمدا كه دژی كاری تێرۆری ئه‌لقاعیده له ناوه‌ند و باكوری عێراق به‌ڕێوه‌یان بردووه.
له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێرشه‌كانی یاخیبووان له باكور بۆ سه‌ر گروپه‌كانی سوننی زیاتر بووه كه له دژی ئه‌لقاعیده له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق هاوكاری ده‌كه‌ن.
له هه‌واڵه‌كانی تریش ئاژانسی په‌ناخوازانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت گه‌لێـك له به‌شـه‌كانی عێراق هێشتاش بۆ هه‌زاران عێراقی كه له ده‌ره‌وه ده‌ژین مه‌ترسـیداره بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵات. ئاژانسه‌كه هۆشداری ده‌دات كه ڕێـگای ده‌ست ڕاگه‌یشـتن به خزمه‌تگوزاریـیه‌كی سالم و قانونی و ئاوی خاوێن و خوارده‌مه‌نی و په‌ناگای پـێویست نیـیه.
سه‌باره‌ت به هه‌واڵی دیكه‌ی عێراق په‌یامنێرامان سـروه عه‌بدولواحد له به‌غدای پایته‌خته‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.