ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا نزیكن له كۆتایی هێنان به كاركردن له‌سه‌ر یاسای
ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر بوجه‌ی كه بریتیـیه له بوجه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریكا له عێراق، به‌بێ هیچ كاتێـكی دیاریكراو بۆ كشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌وێ.
به‌رنووسـێـكی 500 ملیار دۆلاری بریتیش ده‌بێت له به لایه‌نی كه‌م 70 ملیار دۆلار بۆ خه‌رجی له‌شـكری له عێراق و ئه‌فغانسـتان و له هه‌مان كاتیشـدا 11 ملیار دۆلاریش ته‌رخان كراوه بۆ به‌رنامه ناوخۆیـیه‌كان كه پـێشـنیازی نوێنه‌رانی پارتی دیموكرات بووه له كۆنگرێسدا. ئه‌م 11 ملیار دۆلاره‌ش زیاتر له‌و پاره‌یه‌ی سه‌رۆك بوش داوی كردبوو.
ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر بوجه‌ی شه‌ڕی عێراق دوا سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌وڵه‌كانی زۆر له ئه‌ندامانی دیموكراتی كۆنگرێسی ئه‌مریكایه بۆ دانانی كاتێـكی دیاریكراو بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان له عێراق. سه‌رۆك بوش زۆر به توندی كاتێـكی دیاریكراوی بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان ڕه‌تكرده‌وه و یاسادانه‌رانی پارتی كۆماریش پـشـتیوانیـیان له هه‌وڵه‌كانی كرد.