هێزه سه‌ربازیـیه ئه‌فغانی و بـیانیـیه‌كان ده‌ستیان كردووه به ئۆپه‌راسـیۆنێـكی له‌شـكری بۆ ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر شـارۆچكه‌یه‌كدا له باشوری ئه‌فغانستان كه توندڕه‌وانی تاڵیبان
كۆنتڕۆڵیان كردبوو.
ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د زاهیر عه‌زیمی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه ئاسایشـیـیه‌كان هێرشی ئاسـمانیـیان كردۆته سه‌ر توندڕه‌وان له شـارۆچـكه‌ی موسـا قه‌ڵای باشوری هه‌رێمی هێـڵمه‌ند.
میلیشـیاكانی تاڵیبان له مانگی 2 دا ده‌ستیان گرتۆته‌وه به‌سه‌ر ئه‌و شـارۆچكه‌یه‌دا پاش ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی به‌ریتانیا كشـانه‌وه و به‌رپـرسـێتی ئاسایشـیان دایه‌وه ده‌ست ڕیش سـپـیـیانی خۆجێی له شـارۆچكه‌كه‌دا.
كاربه‌ده‌ستانی له‌شـكری به‌ریتانیا ده‌ڵێن له ئێستادا هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ناتۆ چوارده‌وری ناوچه‌كه‌یان گرتووه وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر شـارۆچكه‌ی موسـا قه‌ڵادا.
هه‌رچی تاڵیبانه‌كانیشن ده‌ڵێن زیاتر له 2 هه‌زار چه‌كداریان هه‌یه بۆ شه‌ڕكردن له شـارۆچكه‌ی موسـا قه‌ڵا.