سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هیچ گۆڕان له ڕێبازی ئه‌مریكا نایه‌ته دی دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپـۆرتی نوێی ئاژانسی هه‌ڵـسه‌نگاندنی زانیاری ئه‌مریكا له‌سه‌ر تواناكان و مه‌به‌سـته ناوه‌كیـیه‌كانی تاران. پهوڵا ۆڵفسنی ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت جیهان ده‌بێت به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر فشـارهێنانی بۆ سه‌ر ئێران.
هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و حه‌یده‌ر كه‌ریم ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی پهوڵا ۆڵفسنیان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌رۆك بوش به تایبه‌تی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له كۆشـكی سپـی ڕێـكخست تا باسی ڕاپـۆرتی نوێی زانیاری له‌سه‌ر ئێران بكات كه دووشه‌ممه بڵاوكراوه.
به‌پـێی ئه‌و ڕاپـۆرته كۆمه‌ڵـگای زانیاری ئه‌مریكا ئێسـتا له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ئێران پـرۆگرامی چه‌كی نهێنی له سـاڵی 2003 ڕاگرت و له ناوه‌ڕاستی 2007 وه كاره‌كه‌ی دهسـتپـێـنهكردۆتهوه.
سه‌رۆك بوش به په‌یامنێرانی گوت نرخاندنی نوێی ده‌زگای هه‌ڵـسه‌نگاندنی زانیاری وڵات نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی بگۆڕێت كه كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت وریابێت كه ده‌گاته سه‌ر نیاز و مه‌به‌سته ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" ئێران مه‌ترسی بوو و مه‌ترسـیـیه و له داهاتووش مه‌ترسی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر زانیاری پـێویسـتیان هه‌بێت بۆ سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كی."
ئێران قه‌د دانی به‌وه نه‌ناوه كه پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ڕاپـۆرتی كۆمه‌ڵـگای زانیاری نیشـان ده‌دات تاران به نهێنی هه‌وڵی دابوو له ژێر ڕێـكـكه‌وتنی بڵاونهبوونهوی چه‌كی ناوه‌كی فێـڵ بكات و ئه‌مڕۆكه‌ش هه‌وڵ ده‌دات یۆرانیۆم بـپـیتـێـنێـت وه‌ك سهرپـێچیـكردن له داواكانی نێونه‌ته‌وه‌یی كه ده‌ڵێن ده‌ست له پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵـگرێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" ئینجا من وه‌ك زه‌نگێـكی هۆشـداری ده‌ڕوانمه ئه‌م ڕاپـۆرته. ئێران به‌رنامه‌كانی هه‌بوو و ڕایانگرت. ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه زه‌نگێـكی هۆشـداریـیه كه ده‌توانن ده‌ستی پـێـبكهنهوه و ئه‌و شـته‌ی كه‌وا ده‌ستپـێـكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه كاریگه‌ر و مه‌ترسیدار ده‌كات ئه‌و توانایه‌یه بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌و زانیاریـیه‌ی كه‌وا ده‌كرێت وه‌ده‌ستی بهێنن بۆ شـاردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه."
سه‌رۆك بوش ته‌ئكیدی له‌سه‌ركرد كه ئێران پـرۆگرامی بره‌ودانی ناوه‌كی له 2003 ڕاگرت، له هه‌مان كاتێـك بوو كه ئه‌ڵمان، فه‌ره‌نسـا و به‌ریتانیا هه‌وڵیان ده‌سـتپـێـكرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران به ڕێـگاكانی دیبلۆماسی.
به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و ڕاســتیـیه كه پـرۆگرامه‌كه ڕاگیراوه نیشـان ده‌دات ئێران له ژێر فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ڵام ده‌داته‌وه. ئه‌و گوتی ئێستاش له هه‌موو كاتێـك زیاتر ئه‌و فشـارهێنانه گرنگه.