قوباد تاڵه‌بانی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان سه‌باره‌ت به‌و گرێبهسـتانهی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیـیهكاندا مۆریكردوون ده‌ڵێت ئه‌و گرێبهسـتانه وه‌كو خۆیان ده‌مێنـنه‌وه و ده‌پارێزرێن، وه یه‌ك فه‌رمانبه‌ری ئه‌مریكی چ نزم بێت و چ باڵابێت له كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانی نهپـرسـیوه ئایا ئێوه بۆ ئه‌و گرێبهسـتانهتان مۆركردووه. قوباد تاڵه‌بانی ده‌شڵێت دۆسته ئهمریكیـیهكانمان تێـگهیشتوون كه ئه‌و كارانه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین له هه‌رێمی كوردسـتان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یه، له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردسـتانه، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه و له ئاینده‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكاش ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.