ئێران له ڕووی ڕووبه‌ره‌كه‌ی 18 هه‌مین گه‌وره‌ترین وڵاته له جیهاندا، 1.648.195 كیلۆمه‌تر دووجایه. ئه‌وه‌ش وای كردووه سـنوورێـكی دوور و درێژی هه‌بێت و دراوسێی ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان بێت، له ڕۆژهه‌ڵاتیـیه‌وه ئه‌فغانسـتان و پاكسـتان و له
باكوریـیه‌وه توركمانسـتان و ئه‌رمینیا و ئازربه‌یجان و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌ریای خه‌زه‌ریشه، له ڕۆژئاوایه‌وه سـنووری به عێراق و توركیاوه‌یه، له باشوریـشـیه‌وه له‌سه‌ر كه‌نداوی فارس و ده‌ریای عه‌ره‌به. به‌وه‌ش ئێران له ڕووی جیۆپۆلۆتیكه‌وه و یان بڵێـین جوگرافیای سـیاسـیـیه‌وه وڵاتێـكی گرنگه.
له ڕووی ئابوریـیه‌وه وڵاتێـكی ده‌وڵه‌مه‌نده و سـاڵانه داهاتی هه‌ر له نه‌وت ده‌یان ملیار دۆلاره.
ڕژێمه‌كه‌ی ڕژێمێـكی به ئاشوبه و تا بۆی بكرێت كێشه و ئاژاوه بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ده‌خولقێنێـت، هه‌ر له ئه‌فغانسـتانه‌وه هه‌تا ده‌گاته عێراق و لوبنان و ئیسرائیل. بۆیه به‌شێـكی له سـامانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه.
حزبوڵـڵای لوبنان یه‌كێـكه له‌و گروپانه‌ی ئێران كۆمه‌كیان ده‌كات و وای لێـكردووه ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و وڵاته كۆنتڕۆڵ بكات و بـبێت به حكومه‌تی دووهه‌م له لوبناندا.
هه‌ر بۆیه زۆر له شـیكه‌ره‌وان له‌و بڕوایه‌دان ئێران وه‌كو هێزێـكی به توانا له
ناوچه‌كه‌دا به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست ده‌ركه‌وتووه.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوكارمان جانی دیلان مێزگردێـكی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه سـازكردووه:
شه‌ریف به‌هروز، به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران له ئه‌مریكا.
ئازاد مورادیان، به‌رپـرسی كۆمیته‌ی كورده‌كانی دانیشتوی ئه‌مریكا و دیموكراسی له ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 17 خوله‌كه.