له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاڵووگۆڕی پیشه‌سازی نێوان هندستان و یه‌کێتی ئه‌وروپادا، کاربه‌ده‌ستان بانگه‌شه‌ی ڕێکه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه له 2008 دا د‌ه‌که‌ن. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ستیف هێرمان له‌نیو دلهی‌یه‌وه ڕاپۆرتێکی بۆ ئاماده‌کردوین و ده‌ڵێت گومان هه‌یه له‌وه‌ی که بتوانرێت ڕێکه‌وتنێکی بازرگانی له ئاینده‌یه‌کی نزیک‌دا پێک بهێنرێت.
کاربه‌ده‌ستانی بازرگانی هندستان ده‌ڵێن ئه‌وان به‌هیوان تاوه‌کو کۆتایی ساڵی داهاتوو، ڕێکه‌وتنێکی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا پێک بهێنن.
ڕۆژی هه‌ینی، ووتوێژ له نێوان یه‌کێتی ئه‌وروپی و ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هندستان‌دا به‌ڕێوه‌چووه به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی که پێشنیازه‌کانی ڕێکه‌وتنێکی بازرگانی جێبه‌جێ بکرێت.
یه‌کێتی ئه‌وروپا پێکهاتوه له 27 ووڵات و هندستان گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی بازرگانی‌یه‌تی، هه‌روه‌ها یه‌کێکیشه له گرنگترین سه‌رچاوه‌ی کارداری بیانی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پرۆفسیۆری کارداری ئابورری پرادییپ ئاگرواڵ له ئنستیتیوتی بوژانه‌وه‌ی ئابوری پێشبینی ده‌کات هه‌ردوولا ئێستا ئاماده‌بن ڕێکه‌وتنێکی بازرگانی فراوان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
هه‌رو‌ه‌هاش ڕاوێژکاری بازرگانی ئه‌وروپایی پیته‌ر مانده‌رسن داوای کردووه که سازکاری ببێت به ته‌وه‌ره‌ی ڕێکه‌وتنی نێوان هه‌ردوولایه‌ن و گووتیشی هندستان ده‌توانێت بگاته بازاڕه‌کانی ئه‌وروپایی. له ده‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتنه‌که‌ش، ئه‌ورپاییه‌کانیش ده‌توانن به‌هه‌رزان شتومه‌ک به هندستان بفرۆشن.