به‌نداوی موسڵ ده‌كه‌وێته ناو دۆڵێكی باكوری عێراق و ووزه‌ی كاره‌با بۆ شاری موسڵ دابین ده‌كات كه سێهه‌م گه‌وره‌ترین شاری ووڵاته‌كه‌یه. ئه‌ندازیارانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن ده‌بێت به‌نداوی موسڵ دابخرێت كه به‌هۆی گیروگرفتی سوواندنه‌وه، بووه‌ته مه‌ترسیدارترین به‌نداو له جیهان‌دا. هه‌روه‌ها ئه‌ندازیاران هۆشیاری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن دیواری به‌نداوه‌كه كه ڕووباری فوراتی ڕاگرتووه له‌وانه‌یه له هه‌ركاتێكدا بێت بڕوخێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، كۆمانداری باڵای له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق، ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌ترییه‌س له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، رایان كرۆكه‌ر، گوتیان لافاوه‌كه ته‌نها زیان به موسڵ ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو وێرانكارییه‌كان هه‌تا باشوریش ده‌ڕوات و به به‌غداشه‌وه.
به‌ڵام گووته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی، عه‌لی ده‌باغ، له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕایه‌دا نی‌یه و ده‌ڵێت به‌نداوی موسڵ له بارودۆخێكی باشدایه و مه‌ترسیدار نی‌یه.
عه‌بدولخالق زه‌نون ئه‌یوب، ئه‌ندازیار و به‌ڕێوبه‌ری به‌نداوه‌كه ده‌ڵێت هیچ پێویست به هۆشیاریدان ناكات چونكه " ئه‌مه باشترین شوێنه بۆ سازكردنی به‌نداو، ته‌نیا له‌به‌ر هۆیه‌ك و ئه‌ویش له ڕووی زانستی زه‌وی ناسی‌یه‌وه. ئۆفیسه‌كه‌م له خواره‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌یه و ده‌توانم به دڵنیایی‌یه‌وه بڵێم كه نیگه‌ران نیم."
به‌ڵام ناوبراو له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دایه كه بناغه‌ی به‌نداوه‌كه كه سێ كیلۆمه‌تره، گیروگرفتی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌ردی گه‌چ دروستكراوه كه له ناو ئاودا ده‌توێته‌وه. به درێژایی كات، ئاو به‌سه‌ر گه‌چه‌كه‌دا ڕۆیشتووه و بۆته مایه‌ی درز و كون و به به‌رده‌وامی چیمه‌نتۆی لێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵرێت به‌نداوه‌كه بڕوخێت. ئه‌یوب ده‌ڵێت ئه‌م چاره‌سه‌ره كاری خۆی كردووه له‌وه‌ته‌ی 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ئه‌م به‌نداوه دروست كراوه. هه‌روه‌ها گوتی " ئێمه هیچ بژاره‌یه‌كی ترمان نی‌یه. ئێمه ده‌بێت ئه‌م داڕشتنه به‌رده‌وام درێژه پێ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بناغه‌كه‌ی پێ به‌هێز بكه‌ین و هه‌ر له ئه‌و كاتیش‌دا، ئێمه ده‌بێت چاره‌سه‌رییه‌كی هه‌میشه‌یی بدۆزینه‌وه."
هێشتاش ڕوون نیه كه بۆچی ئه‌م به‌نداوه له جێگه‌یه‌كی ناسه‌قامگیردا دروست كراوه له كاتێكدا كه ئه‌ندازیاره‌كان له سه‌ره‌تاوه گیروگرفته‌كه‌یان زانیوه.... به‌ڵام له كاتێكدا كه ئه‌م به‌نداوه دروست كراوه كه سه‌دام حوسه‌ین بۆ خۆی بڕیاریداوه زۆربه‌ی پڕۆژه‌كان له چ جێگه‌یه‌كی عێراق دروست بكرێن.
ئه‌ندازیارانی ئه‌مه‌ریكی پێشنیار ده‌كه‌ن به‌نداوی دووهه‌م وه‌ك پشتیوانی‌یه‌ك بۆ ئه‌م به‌نداوه دروست بكرێت. به‌ڵام حكومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت ڕێگه له‌و پڕۆژه پڕ به‌هایه ده‌گرێت كه پێویست نی‌یه. ئه‌یوب ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق به ئاگایه و بۆ پێشنیازه‌كان كراوه‌یه له نێویاندا پێشنیازی ئه‌ندازیارانی ئه‌مه‌ریكا. ئه‌یوب گوتیشی " ڕاپۆرته‌كه‌یان لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ندازیارانی سه‌دا له سه‌د سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌كانی ئاوی، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به قه‌ناعه‌ت نه‌هێنا. ئێمه كۆمپانیای تایبه‌تیمان له ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و ووڵاتانی تر بانگ كردووه تاوه‌كو یارمه‌تیمان بده‌ن و ئێمه هه‌واڵی خۆشمان پێگه‌یشت كه چاره‌سه‌رییه‌كی دایمی له گۆڕێدایه."
ئه‌یوب له درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا گوتی یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان دانانی قاڵبێكی درێژی چیمه‌نتۆیه كه ڕێگه له دزه‌كردنی ئاوه‌كه بگرێت بۆ ناو گه‌چه‌كه و نه‌هێڵێت له‌وه زیاتر به‌نداوه‌كه خراپتر بێت. ئه‌یوب گوتیشی " ئه‌وه چاره‌سه‌رییه‌كی ئاسانه چونكه ده‌توانێت له سه‌رچاوه‌كه‌دا را ده‌ست پێ بكه‌ی كه بتوانێ پێشی ئاوه‌كه بگرێت."
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا داوا له عێراق ده‌كه‌ن, پارێزگاریكردن له به‌نداوه‌كه بكه‌نه كاری هه‌ره سه‌ره‌كی ووڵاته‌كه و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر بێتوو زوو به زوو شتێك نه‌كرێت ئه‌وام به‌نداوه‌كه ده‌ڕوخێت و به هه‌زاره‌ها خه‌ڵك گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
بۆ گوێگرن له ده‌قی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی كه له لایه‌ن نه‌شوان كاڵێ و سه‌ڵاحی پیرۆتی‌یه‌وه بۆ ڕادیۆ ئاماده كراوه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.