كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا هه‌تا 7 مه‌دنی عێراقیـیان كه منداڵێـكیش له ناویان بووه له دوو ڕووداوی جودا ته‌قه‌یان لێـكردوون و كۆشـتوویانن.
كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه 4 كه‌س كوژران كاتێـك هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قه‌یان له مینیبوسـێـك كردبوو. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن هێزه‌كان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیله‌كه كردبوو له كاتێـك به‌ره‌و به‌ربه‌سـتێـك ده‌ڕۆیشت له گه‌ڕه‌كی شه‌عب له باكوری به‌غدا. ده‌مڕاستی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئۆتۆمبیلی سوارهه‌ڵـگر بۆیان نیـیه به ناو شه‌قامه‌كه‌دا تێـپـه‌ڕن و شۆفێره‌كه گوێی به هۆشـداری نه‌دابوو.
له ڕووداوێـكی دیكه‌دا له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت دووشه‌ممه هێزه‌كان ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێـك كردبوو كه به خێرایی به‌ره‌و خاڵێـكی پـشـكنین له بێجی كه‌وتبۆوه ڕێ، دوو پـیاو و منداڵێـكیان كوشتبوو. ده‌مڕاستێـكی له‌شـكر ده‌ڵێت له‌شـكر خه‌مباره كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی برینداربن یان بكوژرێن كاتێـك هێزه‌كانی هاوپه‌یمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن عێراق له تۆڕه تێرۆریسـتیـیه‌كان پاك بكه‌نه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه له نه‌جه‌ف شـانده‌یه‌كی ڕێبه‌رانی سوننی چاویان به ئایه‌توڵـڵا عه‌لی سیسـتانی كه‌وت. مه‌لایه‌كی سوننی ده‌ڵێت ئایه‌توڵـڵا سـیسـتانی داوای یه‌كگرتووی و كۆتایی هاتن به توندوتیژی له وڵات كردبوو.