ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق دهسـتیانكرد به تاوتوێـكردنی به‌رنووسی بڕیارێـك كه بهربهسـتهكانی وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی پـێشـووی پارتی به‌عسی سه‌دام حسێن له كار و
پـێشـهكانی حكومه‌ت ئاسایی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره ئه‌مسـاڵ په‌رله‌مان وتووێـژ له‌سه‌ر بڕیارێـكی سه‌ره‌كی بكه‌ن كه واشـنتۆن خوازیاره بـبێته مایه‌ی ئاشـتبوونه‌وه له نێوان شـیعه و سووننه و كورده‌كان.
ئه‌و قانونه ئاسان تری ده‌كات بۆ ئه‌ندامانی پـێشـووی به‌عس كه زۆربه‌یان سـووننهن له‌كاره‌كانی حكومه‌تی عێراقدا وه‌ربگیرێن.
وه له كاتی وتووێـژكردن له‌سه‌ر بڕیاره‌كه مه‌لای ڕادیكاڵی شـیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه و گوتی به‌رنووسی بڕیاره‌كه ناده‌سـتوریـیه و داوایكرد سه‌ره‌تا له لایه‌ن كۆمیته‌یه‌كی قانونی په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت.
ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری قانون دانه‌رانی عێراقه‌وه ده‌ڵێت ناڕهزایـیهكه وتووێـژه‌كانی شـێواند و ناچار دانیشـتنهكهش بۆ كاتێـكی تر دواخرا.
له لایه‌كی تره‌وه كاربه‌ده‌ستانی له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێن به‌هۆی چاكبوونی ڕه‌وشی ئاسایش له عێراق ده‌توانرێت 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكایی له مانگی داهاتوو بكشێنرێنه‌وه، كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین كه‌مكردنه‌وه‌یه له تێـكڕای ژماره‌ی هێزه‌كان له‌وه‌تای ژماره‌یان له سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵ زیادكرا.
ده‌مڕاستی له‌شـكری ئه‌مریكایی ئه‌دمیڕاڵ جۆرج سـمث ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند یه‌كه‌یه‌كی له‌شـكری له هه‌رێمی دیاله كارده‌كه‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات و هێزه‌كانی تر هه‌نووكه له عێراقدان له‌و هه‌رێمه بڵاوده‌بنه‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا گوتوویانه ده‌توانن نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكایی تا مانگی حه‌وت بكشـێنه‌وه ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئاسایش له عێراق ڕێ بدات.