كاربه‌ده‌سـتێـكی عێراق ده‌ڵێت وه‌زاره‌تی نه‌وتی وڵاته‌كه‌یان ڕایگه‌یاندووه كه‌وا هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بـیانیـیهكاندا مۆریكردوون ناخوات.
كاربه‌ده‌سـته‌كه، كه به‌و مه‌رجه‌ی ناوی ئاشـكرا نه‌كرێت قسه‌ی ده‌كرد، گوتویه‌تی به‌هۆی نه‌بوونی قانونێـكی نه‌وت له وڵاته‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی نه‌وت ته‌نها ده‌زگایه‌كی عێراقیـیه مافی مۆركردنی گرێبهسـتهكانی نه‌وتی هه‌یه.
كاربه‌ده‌سته‌كه گوتوشـیه‌تی وه‌زیری نه‌وت حسـێن شـههرسـتانی هۆشـداری داوه به‌و كۆمپانیا بیـانیـیانهی نه‌وت كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كورده‌كان مۆر ده‌كه‌ن ئه‌وا بۆ مامه‌ڵه‌كردن له ئایندا له‌گه‌ڵیاندا ده‌خرێنه لیستی ڕه‌شه‌وه. شه‌هرستانی گوتوشـیه‌تی ئه‌و جۆره گرێبهسـتانه ناقانونین.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد وه‌ڵامی ئه‌و لـێدوانانهیان داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وان واز له‌و گرێبهسـتانه ناهێنن كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بـیانیـیهكانی نه‌وتدا مۆریان كردووه.
شـایانی باسه له‌وه‌تای له مانگی ههشـتهوه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان قانونی تایبه‌ت به خۆی بۆ نه‌وت ده‌ركردووه، به لایه‌نی كه‌م 8 گرێبه‌ستی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی مۆركردووه.
كاربه‌ده‌ستانی كورد هه‌ر له سـه‌ره‌تاوه گوتوویانه به‌پـێی قانونی نه‌وت هه‌موو داهاتی نه‌وتی ناوچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق دابه‌ش ده‌كه‌ن. گوتوشـیانه به‌و پـێـیه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌دا 17 ی هه‌موو داهاته‌كانی نه‌وتی عێراقی به‌رده‌كه‌وێت.
عێراق سـێهه‌م وڵاته له جیهاندا خاوه‌نی زۆرترین بڕی نه‌وتی خاوبێت له ژێر خاكه‌كه‌یدا، وه زۆربه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ش كه‌وتۆته باكور و باشوری وڵاته‌كه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه و هه‌واڵه‌كانی تری عێراق په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سـروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.