پارتی كاری سه‌نته‌ر به‌ره‌و چه‌پی ئوسترالیا له هه‌ڵـبژاردنه نشـتیمانیـیه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه‌و شـكستێـكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و سه‌رسوڕهێنه‌ری به سه‌رۆك وه‌زیر جۆن هاوه‌رد هێناوه. ڕێبه‌ری پارتی كار كێڤن ڕه‌د به‌ڵێنی گۆڕانكاری گه‌وره‌ی له ڕێبازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داوه له مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای جیهانی و شه‌ڕی عێراق.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری سـدنی ئوسـترالیا ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
سه‌ركه‌وتنی حزبی كار له هه‌ڵـبژاردنی ئوسـترالیادا كۆتایی به پـتر له 10 سـاڵ له حوكمڕانی كۆنه‌پارێزان به ڕابه‌رایه‌تی جۆن هاوه‌رد هێنا.
جۆن هاوه‌ردی ته‌مه‌ن 68 سـاڵ كه له سـاڵی 1996 بووه سه‌رۆك وه‌زیر هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی پـێـنجهه‌مین خولی یه‌ك له دوای یه‌كی سه‌رۆك وه‌زیری دا.
ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی گوته‌یه‌كیدا بۆ لایه‌نگرانی خۆی له ئوتێـلێـك له شـاری سـدنی به فه‌رمی دۆڕاندنی خۆی له هه‌ڵـبژاردنه‌كدا ڕاگه‌یاند و گوتی:
به‌ر له چه‌ند خوله‌كێـك بۆ پـیرۆزبایی لـێـكردنی و هه‌روه‌ها له حزبی كاری ئوسترالی به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنێـكی به‌رچاوی له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌د
دووام. جۆن هاوه‌رد ده‌شڵێت ئه‌مه دیموكراسـیـیه‌كی مه‌زنه و ده‌مه‌وێت هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كێڤن ڕه‌د بخوازم. به‌ڕێز ڕه‌د كه به‌رپـرسـیارێتی پـۆستی 26 هه‌مین سه‌رۆك وه‌زیری ئوسـترالیا ده‌گرێته ده‌سـت هه‌ر بۆیه ده‌موێت بڵێم هیچ كارێـك هێندی گرتنه ده‌ستی پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌م وڵاته مایه‌ی شـانازی نیـیه.
كێڤن ڕه‌د سه‌رۆكی حزبی كار به‌ڵێنی ڕابه‌رایه‌تیـیه‌كی به‌رپـرس و چالاكانه‌ی به ده‌نگده‌رانی ئوسـترالیا داوه. ناوبراو هه‌میشه گوتبووی حكومه‌تی جۆن هاوه‌رد به‌هۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی له خۆ ڕازی و هه‌روه‌ها سـست بووه.
كێڤن ڕه‌دی دیبلۆماتی پـێشـوو وه‌ك پارێزه‌رێـك له ئابوری كاری ده‌كرد. ئه‌م به پـێـچه‌وانه‌ی جۆن هاوه‌رد پـرۆتۆكۆلی كیۆتۆی په‌یوه‌ست به گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا مۆر ده‌كات و سه‌ربازانی ئوسترالی له عێراق ده‌كێشـێته‌وه.
پارتی كاری ئوسـترالیا سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا به‌ده‌ست ده‌هێنێت
- Phil Mercer