هێشتا توركیا به‌رده‌وامه له كۆكردنه‌وه‌ی به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی خۆی له‌سه‌ر سـنووره‌كانی عێراق، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر زنجیره‌یه‌ك هێرشی
سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد كه وه‌ك توركیا ده‌ڵێت 50 سه‌رباز و هاوڵاتی سـڤیلی تیادا كوژراون.
پارتی كرێـكارانی كوردستان كه ژماره‌یه‌كی زۆریان له باكوری عێراقدان ئه‌وا بۆ زیاتر له 20 سـاڵه له پـێناو مافی ئۆتۆنۆمی شـه‌ڕ له دژی توركیادا ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له ئسته‌نبوڵه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئامانجی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی توركیا ته‌نها هه‌ر په‌كه‌كه نیـیه.
هاوكارانمان به‌ڵێن سـاڵح و جانی دیلان درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌یان وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.