كاربه‌ده‌سـتانی ئاسـایشی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژی كه پـێـده‌چێت به مه‌به‌ستی كوشتنی ئه‌فسه‌رێـكی پایه‌به‌رزی پـۆلیسی كورد بووبێت له شـاری كه‌ركوكی باكوری عێراق، به لایه‌نی كه‌م 6 كه‌س كوژراون و 20 یش برینداربوون.
سه‌باره‌ت به هێرشه خۆكوژیـیه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی ده‌ڵـێن هێرشـبه‌ره خۆكوژه‌كه به خۆی و ماشـێنێـكی پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی خۆی داوه به‌و كاروانی ئۆتۆمبیلانه‌ی كه ئه‌فسه‌ری پـۆلیس خه‌تاب عومه‌ری تـێـدابوو. كاربه‌ده‌ستان ده‌شـڵێن ناوبراو ده‌ربازی ته‌قینه‌وه‌كه بووه به‌ڵام برینداره.
هه‌ر له عێراق و له پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت له میانه‌ی كرده‌یه‌كی له‌شـكری له دژی تێرۆریسـتانی ئه‌لقاعیده له عێراق له ناوچه‌ی طارمیـیهی نزیك به‌غدا به پاڵـپـشـتی هێزی ئاسـمانی 25 تێرۆریستی گومان لـێـكراویان كوشـتووه.
له‌شـكری ئه‌مریكایی له بهیانـنامهكهیدا ڕایگه‌یاند له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی له‌شـكری ئه‌مریكایی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست 21 گومانباریان له دره‌نگانێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه و زوویه‌كی چوارشه‌ممه‌دا ده‌ستگیركردووه.
سه‌باره‌ت به هێرشه خۆكوژیـیه‌كه‌ی شـاری كه‌ركوك په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی له‌و شـاره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.