پـۆلیسی پاكسـتان عمران خانی یاریزانی پـێشـووی كریكێت و سـیاسه‌تمه‌داری ئۆپـۆزیسـیۆنی ده‌ستگیركرد، پاش ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار له‌وه‌تای باری ته‌نگه‌تاوی ڕاگه‌یاندراوه له شوێنێـكی گشتیدا ده‌ركه‌وت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه عمران خان له زانكۆی پـونجاب له شـاری لاهوری ڕۆژهه‌ڵاتی پاكسـتان ده‌ركه‌وت، وه پاش ماوه‌یه‌كی كورت له گه‌یشتنی ئاژاوه و په‌شێوی كه‌وته نێو خوێندكاران پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌و خوێندكاره توندڕه‌وانه‌ی كه دژ به بیروبۆچوونه میانڕه‌وه‌كانین ده‌ستگیراكرا و درایه ده‌ست هێزه‌كانی پـۆلیس.
ئێسـتا نزیكه‌ی زۆربه‌ی ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆن ده‌ستگیركراون و یان له وڵات دوور خراونه‌ته‌وه.
بێنه‌زیر بۆتۆی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان و گه‌وره ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن به ده‌سـتبه‌سه‌ری له ماڵێـكدا له لاهور ماوه‌ته‌وه. شیری ڕه‌حمانی ده‌مڕاستی پارته‌كه‌ی بێنه‌زیر بۆتۆ، پارتی گه‌لی پاكستان، ده‌ڵێت خانم بێنه‌زیر ئێسـتا له گفتوگۆدایه له‌گه‌ڵ سـیاسه‌تمه‌دارانی دیكه‌ی ئۆپـۆزیسـیۆن بۆ پـێـكهێنانی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووه له دژی ئه‌و باری ته‌نگه‌تاویـیه‌ی سه‌رۆك په‌روێز موشـه‌ڕه‌ف له وڵاته‌كه‌دا سـه‌پاندویه‌تی.
نه‌واز شه‌ریفی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتانی ده‌ربه‌ده‌ركراو به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی گوتووه ئه‌و ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ خانم بێنه‌زیردا كار بكات.
هاوكات ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به حكومه‌ت ده‌ركه‌وتووه و داكۆكی له بڕیاره‌كه‌ی خۆی كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌كان له ژێر باری ته‌نگه‌تاویدا، ده‌ڵێت ئه‌وه پـێویسـته بۆ مسـۆگه‌ركردنی ده‌نگدانێـكی ئازاد و ڕه‌وا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپـیشـاندانی پـچڕ پـچڕ له ئیسلام ئاباد به‌رده‌وام بوو، وه نزیكه‌ی 100 پارێزه‌ر به نێو شـه‌قامه‌كانی پایته‌ختدا ڕێـپـێوانیان سـازكرد و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی كاركردن به ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد. ئه‌وه‌ی له ژێر باری ته‌نگه‌تاویدا كاركردن پـێی ڕاگیراوه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌وشه‌ی پاكسـتان په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا باری نیوهاوس له ئیسلام ئاباده‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان له به‌شی كوردی وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.