سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ هیوا عوسمان ڕاوێژكاری میدیا بۆ
سه‌رۆكی عێراق سـازكرد.
هه‌ر له‌و گفتوگۆیه‌دا هیوا عوسمان ده‌رباره‌ی كاردانه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نوێـیه‌كه‌ی ده‌نیز بایكالی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری له توركیا قسه‌ی كرد، وه گوتی سه‌رۆك تاڵه‌بانی پـێشـوازی له‌م هه‌ڵوێسـته‌ی ده‌نیز بایكال كردووه و به شـتێـكی پـۆزێتڤی داناوه، وه داوای له به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشـتیمانی كوردسـتان له ئه‌نكه‌ره كردووه سه‌ردانی ئۆفیسی پارتی گه‌لی كۆماری بكات و سوپاسی خۆی بۆ ده‌نیز بایكال ڕابگه‌یه‌نێت.
شـایانی باسه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نیز بایكال، وتارێـكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ڕایگه‌یاندبوو كه‌وا پـێـویسـته كێشه‌ی كورد له توركیادا به ئاشـتی‌یانه چاره‌سه‌ربكرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.