ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن له چه‌ند هێرشـێـكدا له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد هه‌لیكۆپـته‌ره‌كانی له‌شـكری توركیا بۆردومانی گونده چۆڵـكراوه‌كانی باكوری عێراقیان كردووه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌شـڵێن بۆردومانكردنه‌كان پـێش به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له نزیـك سـنووری توركیا ئه‌نجامدراوه. هیچ زانیاریـیه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت كه‌وا ئه‌و ئاگای له هیچ هێرشێـكی له‌و جۆره نیـیه.
شـایانی باسه ئه‌نكه‌ره هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شـكركێشی سـنووربه‌زێنی عێراق ده‌كات له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان، په‌كه‌كه، كه به‌م دوایـیه هێرشـیان بۆ ناو توركیا چڕكردبۆوه.
توركیاش به ده‌یان هه‌زار سه‌ربازی به درێژایی سـنووری له‌گه‌ڵ عێراق خڕكردۆته‌وه كردۆته‌وه، وه چه‌ند هێرشـێـكی ئاسـمانی و تۆپـبارانی دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ئه‌نجامداوه.