فریاد ڕه‌واندزی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح سه‌باره‌ت به ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی به‌ره‌ی ته‌وافوق له
حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت له ڕاسـتیدا كێشه‌كان له‌وه زیاتر و له‌وه قوڵتریشن، چونكه لایه‌نه سـیاسیـیه‌كانی عێراق، وه به تایبه‌تی ئه‌م لایه‌نانه‌ی كه نه‌خشه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پـێـكده‌هێنن ئێسـتا ناكۆكیـیه‌كان له نێوانیاندا قوڵتربووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها په‌رته‌وازه‌یـیش زیاتر بووه به شـێوه‌یه‌ك كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی زۆر به ئاسانی به‌ده‌ست نایه‌ت، بۆیه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری ئه‌م پـرۆژه یاسایانه‌ی كه پـێـشـكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كرێن زۆر به زه‌حمه‌ته‌وه بتوانرێت ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، وه یان كۆ ده‌نگیــیه‌ك و كۆ ڕێـككه‌وتنێـكی له‌سه‌ر بكرێت، چونكه زۆربه‌ی زۆری لایه‌نه‌كان ئێسـتا به شێوه‌ی جیاواز دژایه‌تی نوری ئه‌لمالیكی ده‌كه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.