زانایان كه له بانكۆكی پایته‌ختی تایله‌ند كۆبوونه‌ته‌وه ده‌ڵێن نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده هێشـتا له چه‌ند وڵاتێـكی ئاسـیایی و ئه‌فریكایی بڵاوده‌بێته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌وره به‌رپـرسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بابه‌تی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده و مرۆڤ به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه‌وا بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه پـێشـكه‌وتن به‌ده‌ستهاتووه، به‌ڵام هێشـتا هه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه.
دكتۆر ده‌یڤد ناباڕۆ گوتی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هێشـتا نه‌خۆشـیـیه‌كه تیایاندا بڵاوه بریتین له به‌نگلادیش و ئه‌نده‌نوسیا و ڤێتنام له ئاسیا و میسر و نایجیریا له ئه‌فریكا.
ناباڕۆ گوتیشی تایله‌ند گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی له كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسی H5N1 دا به‌ده‌سـتهێناوه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڤایرۆسی H5N1 جۆره ڤایرۆسێـكه كه به شـێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له نێو باڵـنده‌دا بڵاوده‌بێته‌وه، وه له سه‌ره‌تادا له ئاسـیادا بڵاوبۆیه‌وه، وه پاشـان له ئه‌وروپا و ئه‌فریكا سه‌ریهه‌ڵـدا. هه‌روه‌ها ئه‌م نه‌خۆشـیـیه تووشی مرۆڤیش ده‌بێت، وه له‌وه‌تای كه بۆ یه‌كه‌م جار له سـاڵی 1997 له هۆنگ كۆنگ سه‌ریهه‌ڵـدا نزیكه‌ی 211 كه‌سی له 11 وڵات‌دا كوشـتووه.
ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی WHO ده‌ڵێت هه‌موو به‌ڵـگه‌كان تا ئه‌مڕۆ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه نزیكـكه‌وتنه‌وه له باڵنده‌ی مرداربوو و یان تووشبوو به‌م نه‌خۆشـیـیه هۆی سه‌ره‌كیـیه بۆ گواسـتنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه بۆ مرۆڤ. به‌ڵام زانایان له‌وه ده‌ترسن ئه‌م ڤایرۆسه وه‌كو هه‌موو ڤایرۆسـێـكی دیكه شـێوازی خۆی بگۆڕێت و وای لێ بێت به ئاسـانی بۆ مرۆڤ بگوێزرێته‌وه.