به مه‌به‌سـتی دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانی توركیا و په‌كه‌كه، ئه‌نجومه‌نی
باڵای پارته سـیاسـیـیه‌كانی كوردسـتان به كاربه‌ده‌سـتانی توركیایان ڕاگه‌یاندووه كه‌وا خوازیارن شـاندێـكی باڵا ڕه‌وانه‌ی ئه‌نكه‌ره بكه‌ن تا چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیـیانه بۆ كێشه‌كه بدۆزنه‌وه، وه ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ندیـیان ده‌ربڕیوه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ قادر عه‌زیز، سـكرتێری گشتی حزبی زه‌حمه‌تكێشـانی كوردسـتان سـازكردووه.
قادر عه‌زیز ده‌ڵێت شـانده‌كه له حه‌وت كه‌س پـێـكهاتووه كه پـێـنجیان سـكرتێری پـێـنج حزبی كوردسـتانین ( زه‌حمه‌تكێشـان، شـیوعی، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ، سۆشیالست) و به‌رپـرسی ده‌سـته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سـیاسی یه‌كێتی و به‌رپـرسی مه‌كته‌بی سـیاسی پارتی دیموكراتی كوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.