ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا ده‌ڵـێن سه‌رۆك وه‌زیری وڵاته‌كه‌یان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی تاوانباركردووه به‌وه‌ی كۆمه‌كی
ئه‌و سه‌رهه‌ڵـداوه كوردانه ده‌دات كه شه‌ڕی توركیا ده‌كه‌ن.
له زاری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه كه دره‌نگانێـكی سێشه‌ممه گوتوویه‌تی كه‌وا مه‌سـعود بارزانی له ئاستێـكدایه كه كۆمه‌ك و هانی، به گوته‌ی خۆی، تێرۆریسـتانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ده‌دات.
شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه كابینه‌ی حكومه‌تی توركیا خه‌ریكی تاوتوێـكردنی شـیانی سه‌پاندنی سـزای ئابورین به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردسـتاندا. ئه‌نكه‌ره سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی له بنكه‌كانیانه‌وه له باكوری عێراق هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.
ڕۆژی سـێشه‌ممه به‌ڕێـز بارزانی له شـاری هه‌ولیره‌وه گوتی ئه‌و پـێی خۆشه چاره‌سه‌رێـكی ئاشـتیـیانه بۆ قه‌یرانه‌كه بدۆزرێته‌وه، وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان نایه‌وێت بـبێـتـه به‌شـێـك له شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌دا.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش له كۆشـكی سـپـی كۆبـبێته‌وه. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی ده‌ڵـێن وتووێـژه‌كان تایبه‌ت ده‌بێت به هه‌وڵه هاوبه‌شـه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ئه‌م هه‌فته‌یه له توركیا ده‌بێت بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی توركیادا.