له گفتوگۆیه‌گدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ری فه‌ره‌نسایی كرس كوچێرا باس له كێشه‌ی نێوان توركیا و پارتی كرێـكارانی كوردستان ده‌كات.
به‌ڕێز كرس كوچێرا ده‌ڵێت توركیا له هێرشـه‌كانی پـێشوویدا نه‌یتوانیوه په‌كه‌كه له‌ناوبـبات، وه ئێسـتاش پـێم وانیـیه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌ش بكرێت ئه‌نجامێـكی یه‌ك لایی كه‌ره‌وه‌ی بۆ توركیا هه‌بێت.
كرس كوچێرا له به‌شـێـكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م قه‌یرانه ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامی به هه‌وڵه دیبلۆماسـیـیه‌كان بدرێت و چاره‌سه‌رێـكی سـیاسیـیانه‌ی كێشه‌كه بكرێت. ده‌شڵێت هه‌نگاوی یه‌كه‌می چاره‌سه‌ریـیه‌كه‌ش له ناو خودی توركیادایه، ئه‌ویش به ناساندنی كێشه‌كه به كێشه‌یه‌كی سـیاسی.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی توركیا ده‌ڵێن ئامانجی ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌گه‌ر هاتوو كردیان ته‌نها په‌كه‌كه ده‌بێت، كرس كوچێرا گومانی خۆی له‌و قسه‌یه ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م قه‌یرانه سـیسـتمه نوێـیه‌كه‌ی كوردسـتانه له باكوری عێراق و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌تی و مه‌سه‌له‌یه‌كی تریش ڕیفراندۆمی كه‌ركوكه، كه به هه‌موو مانایه‌ك توركیا نایه‌وێت ئه‌و ڕیفراندۆمه له‌سه‌ر كه‌ركوك بكرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.