كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داكۆكی له سـزا نوێـیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ سه‌ر ئێران و ناساندنی هێزی پاسـدارانی شۆڕشی ئێران
وه‌ك دروستكه‌ری چه‌كی كۆمه‌ڵ كوژی و هه‌روه‌هاش ناساندنی هێزی قودسی سه‌ر به پاسـدران به پـشـتیوانكه‌ری تێرۆریزم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له دیمانه‌یه‌كدا ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی NBC دا، دكتۆر ڕایس گوتوویه‌تی كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی ناتوانێت ده‌سته و سانبێت له ده‌مێـكدا ئێران هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. خانم ڕایس گوتوویه‌تی چه‌كی ئه‌تۆمی به ده‌ست ڕێبه‌رانی ئێرانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌م هه‌رێمه گرنگه‌ی جیهان نا ئارام ده‌كات.
له میانه‌ی لـێـدوانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ناڵی NBC وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی ئه‌مریكا و ڕوسـیا جیاوازی ڕوانینـیان له نێواندایه له باره‌ی تاكتیك و كاته‌وه به‌رامبه‌ر ئێران، به‌ڵام ده‌شڵێت واشـنتۆن و مۆسـكۆ هه‌مان ئامانجی هاوبه‌شـیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت ئێرانێـكی خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی هه‌بێت.