لـێپـرسـراوی كاروباری ئاسایشی دیبلۆماسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ست له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند، ڕۆژێـك دوای ئه‌وه‌ی كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا فه‌رمانی دا به داڕشتنی پـێوانه‌ی نوێ بۆ پـته‌وكردنی چاودێرێ حكومه‌ت به‌سه‌ر پاسه‌وانانی كۆمپانیا تایبه‌تیـیه‌كانی ئاسایش له عێراق.
ڕیچارد گرفن كه وه‌ك یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری ئاسایشی دیبلۆماسی كاری ده‌كرد به هیچ جۆرێـك باسی له كۆمپانیای بلاكواته‌ری ئه‌مریكی نه‌كرد له نامه‌ی ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌كه‌یدا.
ئه‌م ڕووداوانه له كاتێـكدا هاتووه كه كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن حكومه‌ته‌كه‌یان به‌نیازه به‌رنووسی بڕیارێـك دابڕێژێت كه مافی پاراستن له كۆنتراكته بـیانیـیه‌كانی ئاسایش له به‌غدا هه‌ڵده‌گرێت، كه له سـاڵی 2004 وه پـێیان به‌خشرا له لایه‌ن پۆڵ بریمه‌ری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاته كاتیـیه‌كه‌ی هاوپه‌یمانان.