یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له توركیا كرد تۆمارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و باری ئازادی ڕاگه‌یاندن باش بكات، وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه داوێـتی بۆ كردنه‌وه‌ی به‌نده‌ر و
فڕۆكه‌خانه‌كانی له به‌رده‌م هاتوچۆی قوبرسی یۆنانیدا به‌رده‌وامبێت.
به‌ڵام كۆمیسـاری به‌رفراوانكردنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئۆڵی ڕێن ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕێ ده‌كات وتووێـژه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره له داهاتوویه‌كی نزیـكدا په‌ره‌ی پـێبدرێت، ئه‌و وتووێـژانه‌ی كه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی توركیا له كۆتایـیدا بـبێته ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا.
ئۆڵی ڕێن ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م تـێـبـینی‌یانه‌ی له وتارێـكدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له سـتراسبێرگ دا. پـێشـبینیشی كرد مانگی داهاتوو ڕاپـۆرتی سـاڵانه له‌سه‌ر به‌ره‌وپـێشـچوونی توركیا پـێشـكه‌ش بكات.
شـیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕاپـۆرتی 6 ی مانگی یازده ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی ڕێن و مانویل لۆبۆ ئه‌نتونێس (وه‌زیری كاروباری ئه‌وروپای پـورتوگال) كه ڕۆژی چوراشه‌ممه پـێشـكه‌شـیان كرد.
مانویل لۆبۆ ئه‌نتونێس كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، گوتی ئه‌و به‌داخه بۆ نه‌بوونی پـێشـكه‌وتن له بواری ئازادی ڕا ده‌ڕبڕین له توركیادا.