سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی داوای سـزای توندتر ده‌كات دژی ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
ڕۆژی سێشه‌ممه له كۆنفرانسێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له له‌نده‌نی پایته‌خت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت، به‌ڕێز بڕاون ڕایگه‌یاند به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت ئه‌وه ڕاشـكاو بكات كه پـشتیوانی له خواستی ئێران بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ناكات.
به‌ڕێز بڕاون گوتی وڵاته‌كه‌ی له ڕێـگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كار ده‌كات بۆ سـازدانی سـزای ئه‌وروپـی زیاتر.
شـایانی باسه ئیسرائیل خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندیـیه بۆ سه‌پاندنی سـزای توندتر دژی تاران، له‌به‌ر ڕازی نه‌بوونی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
به‌ڕێز بڕاون ئه‌مانه‌ی پـێش كۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراوی سه‌عید جه‌لیلی وتووێـژكاری نوێی ناوه‌كی ئێران و عه‌لی لاریجانی، وتووێـژكاری پـێشـووی ئێران له‌گه‌ڵ خافێر سـۆلانای سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ڕۆما بۆ وتووێـژكردنی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران ڕاگه‌یاند.
شـایانی باسه ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌ڕێز لاریجانی ده‌سـتی له پـۆسـته‌كه‌ی كێشـایه‌وه، به‌ڵام هه‌ر وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشـتیمانی ئێران ماوه‌ته‌وه وه‌كو نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵـڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی كه بڕیاری كۆتایی به‌ده‌سـته سه‌باره‌ت به سه‌رجه‌م كێشـه‌كانی ئێران.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد زووتر كۆتایی به‌و سه‌ردانه‌ی بۆ ئه‌رمینیا هێنا كه بڕیاربوو دوو ڕۆژ بخایه‌نێت و ڕۆژی سێشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه بۆ تاران.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژێـكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌رمینیا ڕایگه‌یاند كه هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پـێی گوت پـێشـهاته‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه له ئێران‌دا، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه زانیاری زیاتری نه‌دا.