له گفتوگۆیه‌كی ڕاسـته‌وخۆدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ئه‌حمه‌د بارزانی، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا یه‌حیا به‌رزنجی ئێواره‌ی سێشه‌ممه به كاتی عێراق له ناوچه‌كانی سه‌ر سـنووری نێوان عێراق و توركیا باس له دوایـین هه‌واڵه‌كانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات.
یه‌حیا به‌رزنجی ده‌ڵێت پارتی كرێـكارانی كوردسـتان گوتوویانه ئه‌گه‌ر بێت و توركیا به ئاگربه‌سته‌كه‌یان قایل نه‌بێت و هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانیان ئه‌وا ئه‌وانیش وه‌ڵامی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه. ده‌شڵێت گوتوویانه ئه‌و 8 سه‌ربازه‌ی كه له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دوایـیه به‌دیلیان گرتوون به‌پـێی به‌یانـنامه‌ی جنێڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. په‌حیا به‌رزنجی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تا ئێسـتا كاروباری بازرگانی نێوان توركیا و عێراق له‌سه‌ر سـنوور وه‌ك خۆی ماوه و هاتوچۆ ئاسایـیه، به‌ڵام ده‌ڵێت دانیشـتوانی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه له دڵه ڕاوكێ و له ترس و مه‌ترسی ئه‌و تۆپـبارانه كوێرانه‌دان كه هێزه‌كانی توركیا ده‌یكه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.