ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابـردوو په‌رله‌مانی توركیا به زۆرینه‌یه‌كی ئێـجگار زۆری ده‌نگ بڕیارێـكی په‌سه‌ند كرد كه ڕێـگه به حكومه‌تی توركیا ده‌دات له ماوه‌ی یه‌ك ساڵـدا هێرشی له‌شـكری سـنووربه‌زێن ئه‌نجام بدات له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد، واته په‌كه‌كه، له باكوری عێراق، كه ئه‌نكه‌ره ده‌ڵێت باكوری عێراق وه‌ك بنكه‌یه‌ك به‌كارده‌هێنن بۆ په‌لاماردانی توركیا.
ئه‌م بڕیاره نیگه‌رانیـیه‌كی زۆری هێناوه‌ته گۆڕێ له نێوان كورده‌كان به تایبه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیش دژی ئه‌وه‌یه توركیا هێرشـێـكی وه‌ها بكاته سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه كه تا ڕاده‌یه‌ك ئارام و سه‌قامگیره له عێراق.
ئینجا كاریگه‌ری و مه‌ترسیـیه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی توركیا ته‌وه‌ری بابه‌تی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنه، وه بۆ لێـكدانه‌وه و هه‌ڵـسه‌نگاندنی ئه‌و ڕه‌وشه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی له به‌رنامه‌كه‌دا كردووه:
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئنسـتـتیوتی كورد له واشـنتۆن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.