سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان له باكوری عێراق ده‌ڵێت هه‌رێمه‌كه‌ی به‌رگری له خۆی ده‌كات له دژی هه‌ر هێرشـێـكی دوژمنكارانه. به‌ڕێز بارزانی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی
په‌رله‌مانی توركیا ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ڕێـگه‌دان به كرده‌وه‌ی له‌شـكری له‌دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له باكوری عێراق.
ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌كدا مه‌سـعود بارزانی هیوای خواست سه‌باره‌ت به ڕه‌وشه‌كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیادا بكرێت.
جێی ئاماژه‌یه توركیا سه‌رهه‌ڵـداوانی كوردی بنكه له باكوری عێراق گوناهبار ده‌كات به‌وه‌ی هێرشی كوشـنده له ناو خاكی توركیادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ڕێز بارزانی گوتیشی هه‌رێمی كوردسـتان به‌رپـرسـیار نیـیه له شه‌ڕی نێوان توركیا و سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان. گوتیشی هه‌رێمی كوردسـتان پـشـتیوانی له‌و شه‌ڕ و توندوتیژیـیه ناكات.
شـایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی توركیا ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی له‌شـكری له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه له ناو خاكی باكوری عێراق په‌سه‌ندكرد.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له ئه‌سـته‌نبوڵ سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی ده‌بێت بنكه‌كانی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه له باكوری عێراق نه‌مێنێت و سه‌ركرده‌ی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كانیش بدرێنه ده‌ست توركیا. هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان خۆشـحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری ده‌ربڕی، كه تیایدا گوتبووی عێراق ده‌یه‌وێت له دژی په‌كه‌كه هه‌نگاو بنێت. به‌ڵام ئۆردوگان گوتیشی ئه‌و ڕاگه‌یانده له كاتی خۆی دواكه‌وتووه.
سه‌باره‌ت به كاردانه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵـكی كوردسـتان له به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی توركیا په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی له شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی ناردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.