وته‌بێـژێـكی حكومه‌تی عێراقی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جیدی ئامۆزای سه‌دام حسێن له‌وانه‌یه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا له‌سـێداره بدرێت.
وته‌بـێژ عه‌لی ئه‌لده‌باغ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له میانه‌ی سه‌ردانێـكدا بۆ كۆشـكی سـپـی ئه‌م تێـبینی‌یانه‌ی دا.
به‌ڵام جێـگری سه‌رۆكی عێراقی تاریق ئه‌لهاشـمی، كه بۆخۆی سوننه‌یه، وتوویه‌تی له‌سـێداره‌دانی ئه‌لمه‌جید ئه‌نجام نادرێت پـێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه نیشـان نه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها گوتی نابێت ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیـیانه‌ی كه مه‌جید و دوو كاره‌به‌ده‌سـتی باڵای تریان له لایه بـیانده‌نه ده‌ست ئه‌و لایه‌نه‌ی كه له‌سـێداره‌دانه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وته‌بێـژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش مره‌مبی نانتۆنگۆ جه‌ختی كردۆته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌لمه‌جید و دوو كاره‌به‌ده‌سـته‌كه‌ی تر له ژێر چاودێری ئه‌مریكیـیه‌كاندان. هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی حكومه‌تی عێراقی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گفتوگۆكردن بۆ چۆنێـتی به‌ڕێوه‌چوونی پـرۆسه‌ی له‌سـێداره‌دانه‌كه.
سه‌رۆكی عێراقیش جه‌لال تاڵه‌بانی ڕازی نه‌بووه به مۆركردنی بڕیاری له‌سـێداره‌دانه‌كه و گوتوویه‌تی ئه‌و له بناغه‌وه له دژی سـزای مردنه.