جێـگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی له‌م دوایـیه‌دا له ئه‌مریكا نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراوه، وه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان
حه‌یده‌ر كه‌ریم باسی ڕه‌وشی ته‌ندروسـی خۆی و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری له‌شـكركێشی توركیا بۆ ناو هه‌رێمی كوردسـتان ده‌كات.
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت من ئێسـتا ته‌ندروستیم زۆر باشه، وه ته‌نها بۆ دڵنیابوون چه‌ند ڕۆژێـكی دیكه سه‌ردانی ئه‌و خسـته‌خانه‌یه ده‌كه‌مه‌وه كه نه‌شـته‌رگه‌ریـیه‌كه‌م لێ كرد و له پاشـان ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ كوردسـتان.
له باره‌یه‌ی ڕه‌زامه‌ندی په‌رله‌مانی توركیا بۆ ئه‌نجامدانی له‌شـكركێشی له ناو باكوری عێراق كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ گوتی ئه‌وه كارێـكی باش نیـیه، ده‌بوایه په‌رله‌مانی توركیا زیاتر بیری له‌و مه‌وزوعه بكردایه‌ته‌وه، چونكه مه‌سه‌له‌ی كوردی توركیا مه‌سه‌له‌یه‌ك نیـیه ته‌نیا هه‌ر به شه‌ڕ و كوشتن و ڕاونان و یان هێرشـبردنه سه‌ری سه‌ربازی كۆتایی پـێـبهێنرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.