وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێت كوڕێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ به‌هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ڕۆژی شه‌ممه‌دا گیانی له ده‌ستداوه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ئه‌و كوڕه دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی تانجه‌رانگ گیانی له ده‌ستدا، بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌وا هه‌ڵگری ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بووه.
ئه‌گه‌ر هاتوو ئاكامی ئه‌م تاقیكردنه‌وانه له لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی‌یه‌وه بسه‌لمێنرێت ئه‌وا ژماره‌ی قوربانی‌یه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ئه‌نده‌نوسیادا ده‌گاته 88 كه‌س.
تاوه‌كو ئێستاش له سه‌رانسه‌ری جیهان‌دا، زیاتر له 200 كه‌س به‌م نه‌خۆشی‌یه كوشنده‌یه گیانیان له ده‌ستداوه له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 2003 ه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و زۆربه‌ی قوربانی‌یه‌كانیش له ووڵاته‌كانی ئاسیادا كه‌وتونه‌ته‌وه.
ئه‌نده‌نوسیا زۆر به توندی ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی ئه‌وتۆی وه‌رنه‌گرتووه له‌به‌رامبه‌ر كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ووڵاته‌كه‌یدا و هه‌ربۆیشه نه‌خۆشی‌یه‌كه زۆر به ئاسانی ته‌شه‌نه‌ی كردووه له‌و ووڵاته‌ی كه خه‌ڵكێكی زۆر باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له ماڵه‌كانیان‌دا به‌خێو ده‌كه‌ن.
ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده ئاساییانه له نێوان باڵنده و په‌له‌وه‌ڕدا به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بڵاوده‌بێته‌وه. به‌ڵام شاره‌زایان مه‌ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت و له نێوان مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر به ئاسانی بگوێزرێته‌وه.