له‌شـكری پاكسـتانی ده‌ڵێت له ئاكامی شه‌ڕ و پـێـكدادانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی نێوان سوپای پاكسـتانی و میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كان له هه‌رێمی خێڵه‌كی باكوری وه‌زیرسـتان به‌لایه‌نی
كه‌م 50 سه‌رباز بێ‌سه‌روشوێنن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌واڵی كوژرانی 60 چه‌كداری ئیسلامی و 20 سه‌رباز له شه‌ڕ و پـێـكدادانی نزیـك سـنووری ئه‌فغانسـتان ڕاگه‌یه‌ندرا.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌حید ئه‌رشه‌د وته‌بێژی له‌شـكری پاكسـتانی ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو كاروانێـكی سه‌ربازی له نزیـك شـارۆچكه‌ی میر عه‌لی كه‌وتنه بۆسه‌یه‌كی میلیشـیاكانی تاڵیبانه‌وه، له تۆڵه‌ی ئه‌وه هێزه‌كانی ئاسایشی پاكسـتانی به پاڵپـشتی هه‌لیكۆپـته‌ری جه‌نگی په‌لاماری چه‌كدارانی تاڵیبانیان له ناوچه‌كه‌دا دا.
هاوڵاتیـیانی ناوچه‌كه ده‌ڵـێن له شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌كه‌دا به‌لایه‌نی كه‌م 4 هاوڵاتی سـڤیل كوژراون، به‌ڵام له‌شـكری پاكسـتانی هه‌واڵی كوژراوانی پـشـتڕاست نه‌كردووه.
دواتر، میلیشـیاكانی تاڵیبان له ناوچه‌ی حه‌سۆ خێڵی هه‌مان هه‌رێمدا په‌لاماری كاروانێـكی له‌شـكریـیان داوه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له مانگی 7 ی ئه‌مسـاڵه‌وه، كاتێـك ڕێـكـكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی تاڵیبان له هه‌رێمی وه‌زیرسـتان شـكستی هێنا و هه‌روه‌ها سه‌ربازانی كۆماندۆسی پاكسـتانی هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر مزگه‌وتێـكی توندڕه‌وان له ئیسلام ئابادی پایته‌خت له‌و ده‌مه‌وه توندوتیژی له ناوچه‌كانی خێڵه‌كی سـنووری له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا په‌ره‌ی سه‌ندووه.