یاسادانه‌رێکی سه‌ره‌کی ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌هۆی کێشه‌ی هه‌ڵسانگاندنه‌کانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکی بۆ هه‌وڵه‌کانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له عێراق‌دا، خۆی دووچاری زیادبوونی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمیته‌که‌یدا ده‌کات. له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی یاسادانه‌راندا، دادوه‌ری پێشووی دژه تیرۆر له عێراق گوتویه‌تی گه‌نده‌ڵی ڕێگه‌ی له به‌ره‌وپێشچوونی عێراق گرتووه.
قازی ڕازی هه‌مزه ئه‌لڕازی له یه‌كه‌م ئاماده بوونی له پێش قانوون دانه‌رانی ئه‌مریكا باسی گه‌نده‌ڵی كرد كه بێ ئه‌وه‌ی پێشی پێبگیرێ له هه‌ر به‌شێكی وه‌زاره‌تی حكومه‌تی عێراق دا بڵاوبۆته‌وه و هه‌ندێك له هه‌ره كاربه‌ده‌سته به‌هێزه‌كان له عێراق ده‌ستیان ده نێو دایه .
نابراو ده‌ڵێ به‌هۆی كاری گه‌نده‌ڵی 18 میلیار دۆلار خه‌رج كراوه، ئه‌و پارانه دراوه‌ته میلیشاكانی تایفی و پێشی ئاشتبوونه‌وه‌ی سیاسی گرتووه و له‌سه‌ر پیشه‌سازی نه‌وت كاریگه‌ری داده‌نێت.
قازی ڕازی بۆ خۆی له لایه‌ن كۆمیته‌ی په‌رله‌مانی عێراق تاوانبار به گه‌نده‌ڵی كراوه. سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی به‌م زووانه كه‌سێكی تری له پۆسته‌كه‌ی وی داناوه و ده‌ڵێ ڕازی له‌به‌ر خۆپاراستن له تاوانی گه‌نده‌ڵی عێراقی به‌جێ هێشتوه.
قازی ڕازی ده‌ڵێ به پشتیوانی وه‌زاره‌تی دادی ووڵاته یه‌كگرتوه‌كان به ڤیزای دیپلوماتی سه‌ردانی ووڵاتی كردووه، به‌ڵام داوای ووڵاتی بوون بؤ خۆیی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌ویش به پشتیوانی ئه‌ندام كۆنگریس هێنری واكسمان و دوو سه‌رۆكی تری كۆمیته‌ی پارتی دیموكرات.
قازی ڕازی له كاتێك‌دا به‌رێز مالكی تاوانبار نه‌كرد كه خۆی له گه‌نده‌ڵیدا ده‌ستی بووبێ، له‌و کاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی كونگریس واكسماندا دووا، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دووپات كردووه كه ڕێبه‌ری عێراق خۆی كه‌یسه‌كانی دژی گه‌نده‌ڵی هه‌ڵقوتاندووه. قازی ڕازی گوتی "من ناتوانم بڵێم یه‌کێک له مه‌سه‌له‌یه‌کدا ده‌ستی هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵگه‌م پێ نه‌بێت. به‌ڵام مالکی خۆی ژماره‌یه‌ک له خزمه‌کانی خۆی پاراستووه که ده‌ستیان له کاری گه‌نده‌ڵیدا هه‌بووه."
سیناتور واكسمان له وه‌ڵامی ئه‌و ووته‌یه‌ی قازییه‌كه‌دا گوتی داخوا سه‌رۆك وه‌زیر ڕێگای به وه‌زیرانی تر داوه كارمه‌ندانیان له هه‌ر چه‌شنه لێكوڵینه‌وه‌یه‌ك بپاریزن؟
هه‌ڵبه‌ت قازی یه‌كه‌ش ئاوای وه‌ڵام دایه‌وه: به‌ڵێ، هه‌ربۆیشه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆک وه‌زیر ژماره‌یه‌ک دۆسیه‌ی داخستووه که تایبه‌ت بوون به لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر خه‌رجکردنی 100 ملیار دیناری عێراقی کردووه و ئه‌وه‌ش پاره‌یه‌کی که‌م نی‌یه."
ئه‌ندامی كونگریس واكسمان له كونگریسی ئه‌مریكا هه‌وڵیداوه روونی بكاته‌وه چۆن میلیاره‌ها دولار له داهاتی ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق له وه‌تای له‌سه‌ركار لابردنی سه‌دام حوسین خه رج كراوه. سیناتوری نابراو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانبار كرد هه‌و‌ڵ ده‌دات سه‌رپوشی له‌سه‌ر چه‌ندی و چوونی سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی حكومه‌تی عێراق دابنێ و ئه‌مه‌ش پرسیاری به‌رفرا‌وانتر له‌مه‌ڕ كاریگه‌ری هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دێنتیه گۆڕێ.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نه‌یویستووه به‌ڵگه بۆ كۆمیته‌كه دابین بكات و هه‌ڵبه‌ت ئه‌و به‌ڵگانه‌ی باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكاش ده‌گرێته‌وه كه ئێستا ئاشكرا بوونه، و‌ه به توندی سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراقی دژی گه‌نده‌ڵی ڕه‌خنه ده‌گرێ.
جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا لاری باتله‌ر ئاماژه‌ی به پێوه‌ندی ئاسته‌می دوولایه‌نه و نیگه‌رانی‌یه‌كانی ئاسایشی كرد و هه‌ر بۆیه له باسكردنی به ووردی مه‌سه‌له‌كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاوا گشتی‌دا خۆی پاراست.
سیناتور واكسمان كه له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی باتله‌ر تووڕه‌بوو هۆشداری‌دا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه تووشی مه‌ترسی به‌ره‌نگارییه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ كۆمیته‌كه‌ی ده‌بێ و خۆپاراستن له گه‌واهیدان له كۆبوونه‌وه‌كانی گشتی‌دا ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌ر‌فرا‌وانی سه‌باره‌ت به هه‌وڵی دژی گه‌نده‌ڵی عێراق و به‌ڵێنیدان به كارێكی ناپه‌سندی زانی.
له ماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه، ستوارت باوون، لێكوڵه‌ری گشتی تایبه‌تی بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی عێراق باسی چوونه سه‌ری گه‌نده‌ڵی له عێراقی كرد. داڤیس تام له كۆمیته‌ی كۆماری گوتی ته‌نیا ئه‌و‌ه به‌س نی‌یه كه ئاماژه به كه‌له‌پووری گه‌نده‌ڵی عێراق بكردرێ.
هه‌ندێك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی كۆماری پرسیارییان سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی و ڕابردووی قازی ره‌عد هێنایه گۆرێ. به‌ڵام كۆمیته‌ی دیموكراته‌کان به ئاماژه‌كردن به ڕابردووی ره‌عد و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیش كرد كه له خۆی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان پێدا كه له ژێر حوكمی سه‌دام حوسێنیش ئه‌شكه‌نجه‌كراوه.