ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌هۆی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س له عێراق كوژراون، له نێویاندا به‌ڕێوه‌به‌ری شـارۆچكه‌یه‌كی شیعه ئاینزا.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌یانی پـێـنجشه‌ممه و له‌و ده‌مه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شـارۆچكه‌ی ئیسـكه‌نده‌ریـیه، عه‌باس ئه‌لخه‌فاجی، به‌ره‌و كاره‌كه‌ی ده‌رۆیشت له‌گه‌ڵ 4 له پاسه‌وانه‌كانی به بۆمبێـكی لاڕێ كوژران.
شـایانی باسه دانیشـتووانی شـارۆچكه‌ی ئیسـكه‌نده‌ریـیه بریتین له تێـكه‌ڵه‌یه‌كی عه‌ره‌بی شیعه و سوننه.
له توندوتیژیـیه‌كی دیكه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا، له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ له ناوه‌ندی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆكی عه‌شـره‌تێـكی سوننی، له‌وانه‌ی له دژی ئه‌لقاعیده شه‌ڕ ده‌كه‌ن، برینداربووه، وه به‌لایه‌نی كه‌م 3 له پاسه‌وانه‌كانیشی كوژراون.
له به‌غداش، پـۆلیس ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له گه‌ڕه‌كی زه‌عفه‌رانیـیه‌ی باشوری شـاره‌كه 4 كه‌س كوژران و 8 ی دیكه‌ش برینداربوون.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌ندام په‌رله‌مانێـكی عێراق له لای ئه‌مریكایی‌یه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ره، پاش ئه‌وه‌ی وه‌ك ده‌ڵێن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌لقاعیده ئاماده بووه.
له‌شـكری ئه‌مریكا ناوه‌كه‌ی ئاشـكرا نه‌كردووه، به‌ڵام گوته‌بێژێـكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی په‌رله‌مانتار نایف جاسم محه‌مه‌دی سه‌ر به لیستی به‌ره‌ی ئه‌لته‌وافوق ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی به‌شـداریـكردنی له پـرسه‌یه‌كدا له شـارۆچكه‌ی شرگات له باكور به‌غدا ده‌ستـگیركراوه.