سه‌رۆكی رووسیا ڤلادمیر پوتن ده‌ڵێت له میانه‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانتارییه‌كانی مانگی دوانزده‌دا، ڕێبه‌رایه‌تی لیستی پارتی یه‌كگرتووی ڕووسیا ده‌كات.
به‌ڕێز پوتن له كاتێكدا كه ووتارێكی پێشكه‌شی پارته‌كه‌ی له مۆسكۆ ده‌كرد، گوتویه‌تی ئه‌و ده‌نگوباسانه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌وانه‌یه ببێته سه‌رۆك وه‌زیری داهاتووی رووسیا، "ڕاستن"، به‌ڵام هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بیری لێ بكاته‌وه.
ئه‌م تێبینیانه‌ی به‌ڕێز پوتن، گه‌وره‌ترین نیشانه‌یه بۆ پلانه‌كانی داهاتووی به‌ڕێز پوتن له پاش ئه‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی له ساڵی داهاتوودا ته‌واو ده‌كات. ده‌ستوری رووسیا ڕێگه‌ی پێ نادات كه بۆ گه‌ڕی سێهه‌م خۆی كاندید بكاته‌وه.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش، هاوبه‌ندی ئۆپۆزسیۆنی ووڵاته‌كه به‌ربژاركردنی بزاڤكاری دیموكراتخواز و قاره‌مانی پێشووی جیهانی بۆ یاری شه‌تره‌نج، گێری كاسپارۆڤ، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی داهاتوو ڕاگه‌یاند.