دیبلۆماته‌كان ده‌ڵێن گه‌وره نوێنه‌رێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری دیموكراتخوازانی بۆرما ئونگ سان سو‌و كی له ڕانگوون كۆبووه‌ته‌وه، له‌و شوێنه‌ی كه
هێزه‌كانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كی دڕندانه خۆپـیـشـاندانه‌كانی دژ به حكومه‌تیان سه‌ركوت كرد.
ده‌ڵـێن ئیبراهیم گه‌مبه‌ری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك كاژێر له میوانخانه‌یه‌كی ژێر ده‌ستی حكومه‌ت چاوی به خانم ئونگ سان سو‌و كی كه‌وت، ئه‌و خانمه‌ی كه خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه بۆ ئاشتی و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 سـاڵه ده‌سـتبه‌سه‌ره و به ده‌گمه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرما ڕێـگه ده‌ده‌ن خه‌ڵـك سه‌ردانی بكات.
گه‌مبه‌ری شه‌وی له پایته‌خته نوێـیه ئیداریـیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته (نایپـیداو) به‌سه‌ربرد، وه له‌وێ چاوی به ڕێبه‌رانی حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی بۆرما كه‌وت.
شـایانی باسه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به په‌له ڕۆژی شه‌ممه ئیبراهیم گه‌مبه‌ری ڕه‌وانه‌ی بۆرما كرد، پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته فه‌رمانی دا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به‌رپه‌رچی خۆپـیشـاندانه‌كان بده‌نه‌وه.
بۆرما قایل بوو به‌م سه‌ردانه‌ی ئیبراهیم گه‌مبه‌ری پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی جیهان بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و شێوازی سه‌ركوتكردنانه ده‌ربڕی كه ده‌رحه‌قی كه‌سـایه‌تیـیه ئاینیـیه بودیـیه‌كان و خه‌ڵكانی دیموكراتیخواز ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت وڵاتی چینی هاوسێی هاوپه‌یمانیشی داوای له ڕێبه‌رانی بۆرما كرد دان به‌خۆیاندا بگرن.