ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆكی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد وتاره‌كه‌ی خۆی له ئه‌نجومه‌نی
گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا پـێـشكه‌ش كرد، وه تیایدا گوتی مه‌سه‌له‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی كۆتایی پـێـهاتووه و تاران هاوكاری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌كات و ئاماده نیـیه گوێڕایه‌ڵی بڕیاره‌كانی ئه‌نجه‌مه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت. پاشـان به شـێوه‌یه‌كی ناڕاسـته‌وخۆ هێرشێـكی توندی كرده سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، وه به پـێشـێلكه‌ری مافه‌كانی مرۆڤی تاوانباركردن.
سه‌باره‌ت به‌م قسانه‌ی سه‌رۆكی ئێران هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر موعته‌سه‌م تاتایی مامۆسـتا له زانكۆی له‌نده‌ن سـازكردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.