هه‌زاران لوبنانی به‌شـداریـیان له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسـپاردنی ئه‌نتوان غانم‌ی په‌رله‌مانتاری دژ به سوریا كرد، ئه‌وه‌ی كوشتنه‌كه‌ی گرژی ناوه‌ته‌وه به‌ر دانیشـتنی
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی داهاتووی وڵات.
ڕۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانتاران و ڕێبه‌رانی باڵای لوبنانی به‌شـداریـیان له ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسـپاردنی ئه‌توان غانم كرد، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له گه‌ڕه‌كێـكی مه‌سیحینشینی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌یرووتدا كوژرا.
ماته‌مگێڕان ئاڵای سپی و سه‌وزی پارتی كه‌تائیبی لوبنانیـیان ده‌شه‌كانده‌وه، ئه‌و پارته سـیاسـیـیه مه‌سیحیـیه‌ی كه ئه‌نتوان غانم ئه‌ندامی بوو.
سه‌رۆكی پـێشووی لوبنان ئه‌مین جمه‌یل باسی له لێـهاتووی و توانایی ئه‌نتوان غانم كرد، وه داوای له یاسادانه‌ران كرد كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه داهاتووی په‌رله‌مان ئه‌نجام بده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێـكی نوێی وڵات تا شوێنی ئه‌مین له‌حودی سه‌ر به سوریا بگرێته‌وه.
ئه‌نتوان غانم ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی سه‌ر به حكومه‌ت بوو كه له‌سه‌ر گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه به‌رهه‌ڵـستكاره‌كانی سه‌ر به سوریا كه‌وتوونه‌ته بنبه‌ست.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كوشـتنه‌كه‌ی ئه‌نتوان غانم‌ی سه‌رزه‌نشت كرد، وه داوای كرد ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به تیرۆركردنی ڕێبه‌رانی سـیاسی لوبنانی بهێنرێت.