Accessibility links

خۆكوژێـك خۆی به‌ كاروانێـكی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسـا له‌ كابوڵ ده‌ته‌قینێته‌وه‌


ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵـێن كه‌سـێـكی خۆكوژ خۆی به‌ كاروانێـكی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسـا له‌ كابوڵ ته‌قاندۆته‌وه‌، به‌لایه‌نی كه‌م سه‌ربازێـك ده‌كوژێت و چه‌ند هاوڵاتیـیه‌كی سڤیلی ئه‌فغانیش بریندار ده‌كات.

پـۆلیس ده‌ڵێت هێرشه‌كه‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له‌ به‌شی ڕۆژئاوای كابوڵ ڕوویداوه‌.

شـایانی باسه‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ فه‌ره‌نسـیـیانه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ وه‌ك به‌شـێـك له‌ هێزه‌كانی كۆمه‌كی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ناتۆ له‌ ئه‌فغانسـتان.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌ ئه‌مریكایی و ئه‌فغانیـیه‌كان هێرشێـكیان كردۆته‌ سه‌ر حه‌شـاره‌گه‌یه‌كی یاخیبووان له‌ هه‌رێمی هێـڵمه‌ند له‌ باشوری وڵات‌، نزیكه‌ی 40 چه‌كداری تاڵیبانیان كوشـتووه‌، هه‌روه‌ها عه‌مبارێـكی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی گه‌رمسیر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

XS
SM
MD
LG