سه‌رۆكی پـێشـووی بانكی نێوه‌ندی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌میانه‌ی كتێـبێـكیدا كه تایبه‌ته به یادهوهریـیهكانی ده‌ڵێت به گشتی شه‌ڕی عێراق له‌پـێناو نه‌وتدایه.
ئاڵن گرینسپان له‌م كتێبه‌یدا كه بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوبكرێته‌وه ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی داوه.
به‌ڵام ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یThis Week ی كه‌ناڵی ABC دا گوتویه‌تی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕایه‌دا ناكۆكه و شه‌ڕه‌كه‌ش له‌پـێناو سه‌قامگیری بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌هاش وه‌ك هه‌وڵێـك بۆ ڕێـگـهگرتن له ڕژێمه شه‌ڕخوازه‌كان بووه له‌وه‌ی هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵـكوژی بده‌ن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه گرینسـپان له سـاڵی 1987 تا سـاڵی 2006 سه‌رۆكایه‌تی بانكی نێوه‌ندی ئه‌مریكای كردووه و له‌ماوه‌ی چوار سه‌رۆكدا كاری كردووه، وه سـتایش كراوه به‌هۆی ئه‌و ڕێبازه ئابوریانه‌ی داینابوون، كه زۆر كه‌س ده‌ڵێن هاندهرێـك بووه بۆ گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندنی ئابوری ئه‌مریكا له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا.