وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان دكتۆر زریان عوسمان سه‌باره‌ت به
بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی سازكردووه.
سه‌ره‌تا دكتۆر زریان ئاماژه‌ی به ڕاپـۆرتێـكی ڕێـكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO دا، كه تیایدا هاتووه ژماره‌ی توشـبووانی ئه‌م نه‌خۆشیـیه له هه‌رێمی كوردسـتان گه‌یشتۆته 16 هه‌زار كه‌س، وه گوتی ئه‌م هه‌واڵه له هه‌ندێ میدیاكانی جیهانیش بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گوتی ئه‌و ژمارانه دوورن له ڕاسـتیـیه‌وه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دكتۆر نه‌عیم ئه‌لقه‌سیر كه سه‌رۆكی ئۆفیسی ڕێـكخراوی ناوبراوه له عێراق دێته هه‌ولێر و ڕاسـتیـیه‌كان به‌ده‌رده‌خات كه ئه‌م ژماره‌یه زیاده ڕۆیـیه‌كی زۆری تێدایه.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.