له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان له‌میانه‌ی
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیاندا بۆ ڕاوه‌دوونانی ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده له عێراق 14 تێرۆریسـتیان كوشـتووه و 17 گومانباریشـیان ده‌سـتگیركردووه.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكریدا هاتووه كه‌وا ڕۆژی شه‌ممه چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـك له ناوه‌ند و باكوری عێراق ئه‌نجامدراوه.
ڕۆژی هه‌ینی، ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به بۆمبێـكی لاڕێ كرا و شێخ عه‌بدول سه‌تار ئه‌بو ڕیشه‌ی ڕێبه‌ری تیره‌یه‌كی عه‌شره‌تی دلێمی سوننی پـێ كوژرا، كه هاوپه‌یمانێـكی گرنگی ئه‌مریكا بوو له عێراق. هێرشه‌كه هه‌ر له نزیـك ماڵی شێخ عه‌بدول سه‌تار له شـاری ڕومادی له پارێزگای ئه‌نبار ڕوویدا.
شـایانی باسه سـاڵی ڕابردوو شێخ عه‌بدول سه‌تار ئه‌بو ڕێشه، عه‌شره‌ته سوننه‌كانی له ژێر ناوی ئه‌نجومه‌نی وریاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌نبار كۆكرده‌وه بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی ئه‌لقاعیده له عێراق. پاش كه‌متر له دوو هه‌فته له‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش‌دا له پارێزگای ئه‌نبار كۆبووه‌وه كوژرا.
له هه‌واڵه‌كانی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه ئه‌مریكایی و عێراقیـیه‌كان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه نه‌جاح ئه‌لئه‌گره‌عیان كوشـتووه كه ڕێبه‌رێـگی گه‌وره‌ی میلیشـیا شیعه‌كانیان بووه و سه‌ركردایه‌تی گروپـێـكی چه‌كداری كردووه بۆ هێرشـكردنه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوه‌ندی شـاری دیوانیـیه.