توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی باشوری كالیفۆرنیا، زیانێكی نوێی خواردنه‌وه‌ی كهولی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌ویش تووشبوونی ژنانه به شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان.
توێژه‌ره‌وانی زانكۆی ناوبراو بۆ زیاتر له 10 ساڵه، زانیاری له زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س كۆده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆیان كردۆته‌وه بریتین له وورده‌كارییه‌كان ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی‌یان و كرداری ڕۆژانه‌یان.
وێندی سێتیاوان له توێژینه‌وه‌كه‌یدا تیشكی خستبۆوه سه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی كه دووچاری شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان بووبوون.
له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان چواره‌م باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له دوای شێرپه‌نجه‌ی سنگ و سی و كۆڵۆنه‌وه. مه‌ترسی گیان له ده‌ستدان به‌م نه‌خۆشی‌یه كه‌مه و به نزیكه‌ی له سه‌دا دوو بۆ له‌سه‌دا سێ داده‌نرێت. به‌ڵام له‌و ژنانه‌دا كه مێژووی شێرپه‌نجه‌ی به‌رگی ناوه‌وه‌ی میزه‌ڵدان یاخود كۆڵۆنیان هه‌یه، مه‌ترسی گیان له ده‌ستدانیان زیاتره و له‌وانه‌یه به ڕێژه‌ی له سه‌دا 40 بۆ له‌سه‌دا 60 بێت.
سێتیاوان و توێژه‌ره‌وه هاوكاره‌كانی، ئه‌و زانیارییانه‌یان شیكرده‌وه كه كۆیان كردبۆوه ده‌رباره‌ی بڕی ئه‌و خواردنه‌وه كهولی‌یانه‌ی له هه‌فته‌یه‌كدا به‌شداربوانی توێژینه‌وه‌كه خواردویانه‌ته‌وه.
له ده‌ره‌ئه‌نجامدا بۆیان ده‌ركه‌وت، ئه‌وانه‌ی كه هه‌رگیز نه‌یانخواردۆته‌وه، مه‌ترسی تووشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی دیواری ناوه‌وه‌ی میزه‌ڵدان دوو ئه‌وه‌نده زیاترێكه له كه‌سانی تری كه به ڕاده‌یه‌كی كه‌م ده‌خۆنه‌وه.
هاوكاتیش ده‌ڵێت ئه‌و ژنانه‌ی كه باریكن و كێشی له‌شیان كه‌مه مه‌ترسی تووشبوونیان زیاتره له‌و ژنانه‌ی كه قه‌ڵه‌ون. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كێش كه‌م ناسكترێكن و خواردنه‌وه‌ی كهولیات به زوویی كارده‌كاته سه‌ر گۆڕانی ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌كانی له‌شیان.
له كۆتاییدا، سێتیاوان ده‌ڵێت خواردنه‌وه‌ی كهولی به ڕاده‌یه‌كی كه‌م ئاساییه به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی زۆر ده‌بێته هۆی دروستبوونی گه‌لێك كێشه‌ی ته‌ندروستی و ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه خواردنه‌وه‌ی كهولی به نه‌خۆشی‌یه‌وه ببه‌سترێته‌وه.