لـێپـرسـراوێـكی ئاسایشی ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی گروپـی حه‌ماس كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا گیرا ڕه‌نگه بـبێته سه‌ودایه‌كی گۆڕینه‌وه له پـێناو ئازادكردنی ئه‌و
سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌ی كه پـتر له سـاڵێـكه له‌لایه‌ن میلیشـیاكانی فه‌له‌سـتینه‌وه ڕفێندراوه و به بارمته گیراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه ئاڤی دیچته‌ری وه‌زیری ئاسایشی گشتی به ڕادیۆی له‌شـكری ئیسرائیلی گوت له‌وانه‌یه فه‌رمانده ده‌سـتگیركراوه‌كه‌ی گروپـی حه‌ماسی به ناوی مه‌حاویش ئه‌لقاضی له‌گه‌ڵ گیلات شالێتی سه‌ربازی به‌دیلگیراوی ئیسرائیلی ئاڵ‌وگۆڕیان پـێـبكرێت.
شـایانی باسه گیلات شالێت له سـاڵی 2006 وه له‌لایه‌ن گروپـی میلیشـیاكانی فه‌له‌سـتینیـیه‌وه له غه‌ززه به‌دیلگیرا.
ڕۆژی هه‌ینیش هێزێـكی كۆماندۆی ئیسرائیلی به جلوبه‌رگی هێزه‌كانی ئاسایشی فه‌له‌سـتینیـیه‌وه چوونه ناو كه‌رتی غه‌ززه و له‌وێ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌ماسـیان ڕفاند.
حه‌ماس كه ئێسـتا سێ مانگه كۆنتڕۆڵی غه‌ززه ده‌كات، له بری ئازادكردنی ئه‌و سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه داوای به‌ردانی سه‌دان زیندانی فه‌له‌سـتینی كردووه.