ئاژانسی میدیای ڤێتنامی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا ده‌ڵێت ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی هۆڵیوود ئۆلیڤه‌ر ستۆون سه‌ردانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیای كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شاڵاوه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی مای لای.
فلیم ساز ئۆلیڤه‌ر ستۆون سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنه بۆ به‌رهه‌مێكی نوێی سینه‌مایی كه تیایدا تیشك ده‌خاته سه‌ر تاوانی كۆمه‌ڵكوژی ساڵی 1968 ڤێتنام. له‌و ساڵه‌دا، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له ڤێتنام زیاتر له 300 خه‌ڵكی بێتاوانی ڤێتنامیان كوشتووه و له نێویاندا چه‌نده‌ها ژن و منداڵیشی تیادا بووه.
ئۆلیڤه‌ر ستۆون سه‌ربازێكی دێرینی شه‌ڕی ڤێتنامه و تا ئێستا سێ خه‌ڵاتی ئۆسكاری برۆدته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رهێنانی سێ فلیمی سینه‌مایی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ڤێتنام ئه‌نجامداوه.
ڕۆژنامه‌ی ڤێتنامی " توۆی تری" واتا لاوان، بڵاوی كردۆته‌وه كه به‌رهه‌مهێنه‌ر نیكۆلاس سایمۆن له‌گه‌ڵ ستۆون‌دا سه‌ردانی ڤێتنامی كردووه. ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت سایمۆن گوتویه‌تی" ئێمه هاتووین بۆ سه‌یركردنی شوێنه‌كه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ فلیمی " Pinkville "كه به نیازن له ساڵی 2009 دا بڵاوبكرێته‌وه". له‌م فلیمه نوێیه‌دا، هونه‌رمه‌ند بروس وڵس به‌شداری ده‌كات و ڕۆڵی ژه‌نه‌ڕاڵی له‌شكری ولیام پیرس ده‌بینێت كه له ساڵی 1969 دا توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و شاڵاوه كۆمه‌ڵكوژه‌ی ڤێتنام كردووه.